یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

ناوی بازرگانی

ناوی بازرگانی

   

 

 

ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌  بریتیه‌ له‌ ناوى كۆمپانیاكانى هه‌ر سێ پاریزگاكانى هه‌رێمى كوردستان تا رێكه‌وتى 10/08/2017 كه‌ له‌ یه‌كێتیه‌كه‌مان تۆمار كراون 

 

 كیلكل له‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌  بۆ بینینى ناوى كومپانیاكان 

 

 

كۆمپانیاكان

 

 

قۆناغه‌كانى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى خۆمالى و بیانى

 

خاوه‌نكار  كاتێك بریارى دامه‌زراندنى كۆمپانیا (خۆمالى ، سنوردار، تاكه‌ كه‌س ، ساده‌، هاوبه‌ش ، یان بیانى ) ده‌دات  پێویسته‌ ئه‌م قۆناغانه‌ى خواره‌وه‌ تێپه‌ڕێنێنت ، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ تایبه‌ته‌ به‌  مه‌به‌ستێكى جیاواز،  تاوه‌كو كۆمپانیاكه‌ باوه‌رپێكراو ده‌بێت .

 دامه‌زراندنى كۆمپانیا به‌ (2) قوناغى جیا تێپه‌ڕده‌بێت .

ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى كۆمپانیاكان .
.

دواى ته‌واو كردنى ئه‌م  (2) قوناغه‌ كۆمپانیا به‌ فه‌رمى ئاماده‌ ده‌بێت بۆ كاركردن . ئه‌م (2) قۆناغه‌ى سه‌ره‌وه‌ نزیكه‌ى ( 15 - 20) ڕۆژى كارى پێویسته‌ تاوه‌كو هه‌نگاوه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت ، هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ریه‌كه‌یان جۆره‌ كاركردنێك و به‌لگه‌ نامه‌ى جیاوازى خۆى ده‌وێت  پێویسته‌ داواكار پێشكه‌شى لایه‌نى فه‌رمى بكات .

 

 

قۆناغى یه‌كه‌م : ژوورى بارزگانى و پیشه‌سازى .

خاوه‌نكار ده‌ستپێكى كاره‌كانى ده‌بێت له‌ ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى ده‌ست پێبكات،  به‌ مه‌به‌ستى تۆماركردنى ناوێكى نوێ كه‌ بوونى نه‌بێت له‌ ژووره‌ بازرگانى و پیشه‌سازیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ ده‌بێت ڕه‌چاوى یاساى بازرگانى  ژماره‌ ( 30 ساڵى 1984  ) سستمى ناوى بازرگانى ژماره‌ ( 6 ى ساڵى 1985 ) و بڕیاره‌كانى یه‌كێتى ژووره‌ بازرگانى و پیشه‌سازیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات .

 

لێره‌ دا باسى قۆناغه‌كانى   تۆماركردنى  كۆمپانیا  ده‌كه‌ین :

قۆناغى ( 1 )  رێنمایه‌كانى  تۆماركردنی ناوی بازرگانی بۆ كۆمپانیا خۆماڵی و بیانیه‌كان له‌ ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى:

پێشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سه‌ره‌تایى  ناوه‌كه‌ له‌ ژوورى بازرگانى و گشتاندنی به‌ سه‌ر ژووره‌ بازرگان وپیشه‌سازیه‌كانى هه‌رێم  به‌ مه‌به‌ستى  دڵنیابوون له‌ نه‌بوونى ناوه‌كه‌ ، ئه‌مه‌ش ( ڕۆژیك تا دوو ڕۆژى ده‌وێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌).
گرێبه‌ستی كرێی باره‌گا یان ( سه‌نه‌د تاپۆ ) (2) دانه‌.
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و ناسنامه‌ی باری كه‌سیى و كارتی زانیاری به‌رێوه‌به‌رى رێپێدراو   (2) دانه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌گه‌ل  (3) دانه‌ وێنه‌ی ناوبراو، پاسپۆرت و كارتی نشینگه‌ى به‌رێوه‌به‌ری رێپێدراو ئه‌گه‌ر بیانى بوو.
پوولێكی دارایی (4000) دینار , و  (2) پوولی (250) دیناری  و (2)  فایلی ئاسایی كه‌له‌
پسووله‌ی نیشته‌جێ و كارتى زانیارى بۆ ئه‌وعیراقیانه‌ى دانیشتووی هه‌رێمى كوردستان نین.
به‌دوا داچوونى كاره‌كان له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری رێپێدراو ى كۆمپانیا  یان پارێزه‌ر ده‌بێت.
ده‌بێت ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی به‌ڕێوه‌به‌ر و ( بزنس كارت ) و ئیمیلی كۆمپانیا هه‌بێت.
بڕینى پسووله‌ى تۆمار كردن به‌ گوێره‌ى یاسا (ناوى خۆماڵى یان بیانى).
گرێبه‌ستی دامه‌زراندن كۆمپانیا .
دواى ته‌واو بوونى كاره‌كانى ژوورى بازرگانى خاوه‌نكار یاخود پارێزه‌ر نوسراوێك  له‌ ژوورى بارزگانى ده‌بات  بۆ  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى كۆمپانیاكان به‌ مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى كاره‌كانى.

 

قۆناغى ( 2 )  :   به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى كۆمپانیاكان  

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى كۆمپانیاكان   به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كه‌  سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستانه‌ و كار له‌ سه‌ر كاروبارى كۆمپانیا خۆماڵى و بیانى ده‌كات ، هه‌ر له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش نووسراوى پێویست ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى تر ده‌كرێت به‌ گوێره‌ى جۆرى چاڵاكى كۆمپانیا و وه‌ڵامه‌كانیش هه‌ر بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى كۆمپانیاكان   ئه‌نجام بدرێ :

به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان بۆ دامه‌زراندنى كۆمپانیاى ( خۆماڵى ، سنووردار ، تاكه‌ كه‌سى ، هاوكارى یان هاوبه‌ش )

یه‌كه‌م :  خاوه‌نكار هه‌لده‌ستێ به‌پێشكه‌شكردنى  داواكارى دامه‌زراندنى كۆمپانیا  به‌ تۆماركار وه‌ك له‌ مادده‌ى ( 17) ى یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ به‌و مه‌رجه‌ى داواكه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ له‌ خۆ بگرێت:

ناوى كۆمپانیا.
جۆرى كۆمپانیا.
چاڵاكى كۆمپانیا.
ته‌له‌فۆن و ناونیشانى كۆمپانیا ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
له‌ گه‌ڵ داواكه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ هاوپێچ  ده‌كرێ هه‌روه‌ك له‌ ماده‌ى ( 17) یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ :

گرێ به‌ستى دامه‌زراندنى كۆمپانیا یان ( ئاشكرا كردنى دامه‌زراندنى كۆمپانیا بۆ كۆمپانیاى تاكه‌ كه‌سى یان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى یه‌ك خاوه‌نیان هه‌یه‌ وه‌ك له‌ ماده‌ى ( 14) یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ ) هه‌روه‌ها ده‌بێت گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ له‌ خۆبگرێت وه‌ك له‌ ماده‌ى (13) ى یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ :
نا و و جۆرى كۆمپانیا.
ناونیشان و ته‌له‌فۆنى كۆمپانیا به‌و مه‌رجه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان بێت.
ئامانجى دامه‌زراندنى كۆمپانیا.
چاڵاكى كۆمپانیا ده‌بێت یه‌كبگرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ناوى كۆمپانیا و چاڵاكیه‌ دیاركراوه‌كه‌ى له‌ ژوورى بازرگانى.
سه‌رمایه‌ى كۆمپانیا و دابه‌شكردنى به‌ پشك یان به‌ش ودیاركردنى نرخى سه‌ره‌تایی هه‌ر پشكێك ته‌نها به‌ دینار بێت.
ناوى دامه‌زرێنه‌ران وڕه‌گه‌زنامه‌و پیشه‌یان له‌ گه‌ڵ شوێنى نیشته‌جێى هه‌میشه‌یی و ژماره‌ى پشكى هه‌ریه‌كه‌یان یان بڕى به‌شه‌كه‌ى.
گرێبه‌سته‌كه‌ (كۆنتراكته‌كه‌)  ده‌بێت له‌ لایه‌ن پارێزه‌ر ڕێكخرابێت و ناو و واژووى له‌ سه‌ر بێت.
پارێزه‌ر له‌ گه‌ڵ (گرێبه‌ستى ) دامه‌زراندن  بریكاریه‌تى تایبه‌تى له‌ گه‌ل هه‌ر دامه‌زرێنه‌رێكى كۆمپانیا هه‌بێت.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ناوى بازرگانى ( لاگیرى ژوورى بازرگانى ) كه‌ له‌ قۆناغى یه‌ك باس كراوه‌، ناكرێ چاڵاكى به‌ڵێنده‌رایه‌تى له‌ گه‌ل چاڵاكیه‌كانى تر لێكبدرێت
لاگیرى بانكى به‌ نواندنى سه‌رمایه‌ى  داواكراو به‌ گوێره‌ى ماده‌ى ( 28) ى یاساى كۆمپانیاكان ( كه‌ له‌ قۆناغى دووه‌م ) باس كراوه‌  به‌و مه‌رجه‌ى سه‌رمایه‌ى كۆمپانیا به‌ دینارى عیراقى بێت وه‌ك له‌ ماده‌ى (26) ى یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ .به‌ڵام كۆمپانیاى به‌ڵێنده‌رایه‌تى  ( 200 ) ملیون دینار بنوێنێ.
گرێبه‌ستى (كۆنتراكت)ى به‌ كرێ گرتنى شوێنى كۆمپانیا ( باوه‌ڕپێكراو )
پڕكردنه‌وه‌ى ( 3 ) دانه‌ له‌ فۆرمى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن وتۆماركردنى كۆمپانیا كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانبه‌رى په‌یوه‌ندار ده‌ستده‌كه‌وێت یان له‌ سایتى br-iraq.com
ناسنامه‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ى هاوبه‌شه‌كان.
ته‌واكردنى به‌لگه‌نامه‌كان و دانانى له‌ ناو بۆكس فایل و پێشكه‌شكردنى به‌ فه‌رمانبه‌رى به‌رپرس.
 

 

دووه‌م : كه‌ دوكیۆمینته‌كانى بڕگه‌ى (یه‌كه‌م) ته‌واو كرا بڕوانامه‌ى دامه‌زراندن بۆ كۆمپانیا ده‌رده‌كرێ  دواى ده‌رچوونى بڕیارى ڕه‌زامه‌ندى له‌ سه‌ر دامه‌زراندنى و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى دامه‌زراندنه‌ به‌ گوێره‌ى ماده‌ى ( 17 ) له‌ یاساى كۆمپانیاكان ، دواى ده‌رچوونى بڕوانامه‌ى دامه‌زراندن پێویسته‌ ده‌سته‌ى گشتى جۆره‌ كۆمپانیاكانى دیاركراون له‌ سه‌ره‌وه‌ بانگى ئه‌ندامانیان بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌بێت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى رێپێدراو  دابمه‌زرێندرێت له‌ گه‌ڵ دیاركردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى و كرێ و به‌خششه‌كانى وه‌ك له‌ ماده‌ى ( 121) ى یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ ، هه‌روه‌ها ڕاوێژكارى یاسایى كۆمپانیا و چاودێرى ژمێریارى ( ئه‌ندازیار ته‌نیا بۆ كۆمپانیا بیناسازیه‌كان )

له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنووسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى و نووسه‌ر و چاودێر واژوو ده‌كرێ و مۆرى كۆمپانیاى لێده‌درى َ و كۆپیه‌ك ده‌نێردرێت  بۆ تۆماركار له‌ ماوه‌یه‌ك (30) ڕۆژ زیاتر نه‌بێت له‌ به‌روارى ده‌رچوونى بڕوانامه‌ى دامه‌زراندن وه‌ك له‌ ماده‌ى ( 96) ى یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ و له‌ گه‌ل كۆنووسه‌كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ هاوپێچ ده‌كرێ :

1 . نووسراوى لاگیرى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له‌ گه‌ل كۆنتراكتى باوه‌ڕپێكراو.

نووسراوى لاگیرى سه‌ندیكاى ژمێریاران له‌ گه‌ل كۆنتراكتى باوه‌ڕپێكراو.
نووسراوى لاگیرى سه‌ندیكاى ئه‌ندازیاران له‌ گه‌ل كۆنتراكتى باوه‌ڕپێكراو.
تێبینى /  هه‌ر بڕیارێك له‌ ده‌سته‌ى گشتى كۆمپانیا ده‌ربچێت سه‌رۆكه‌كه‌ى واژووى ده‌كات و و به‌مۆرى كۆمپانیا مۆرده‌كرێ  وه‌ك له‌ ماده‌ى

( 118) ى یاساى كۆمپانیاكان هاتووه‌ ژماره‌ ( 21 ى ساڵى 1997 ى هه‌مواركراو

كه‌ كاره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى كۆمپانیاكان  ته‌واوكرا ، خاوه‌نكار یان نماینده‌كه‌ى ئه‌م دۆكیۆمێنتانه‌ى خواره‌وه‌ى پێده‌درێت :

بڕوانامه‌ى دامه‌زراندنى كۆمپانیا په‌سندكراو
كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى كۆمپانیا په‌سندكراو
گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى كۆمپانیا په‌سندكراو
بۆ ئه‌وه‌ى بیانبات بۆ ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌ مه‌به‌ستى تۆماركردنى ئه‌و ناوه‌ى له‌ هه‌نگاوى ( 1 ) ده‌ستى به‌ سه‌رداگیرابوو ، هه‌روه‌ها ژماره‌ى پێوه‌ندنامه‌ى ( رقم القید ) ى ده‌درێتى له‌ گه‌ل ناسنامه‌ى ژوور بۆ كۆمپانیا ( خاوه‌نكار یان به‌ڕێوه‌به‌رى رێپێدراو ) ئینجا  خاوه‌نكار به‌ فه‌رمى رێپێدراو ده‌بێت كارى ئاسایی خۆى بكات به‌ گوێره‌ى یاسا.

 

كردنه‌وه‌ى  لق و نوسینگه‌ى نماینده‌ى بازرگانى كۆمپانیا بیانیه‌كان .

 

بو كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ یان نماینده‌ى بازرگانى كۆمپانیا بیانیه‌كان  خاوه‌نكار  یان نماینده‌ فه‌رمیه‌كه‌ى ته‌نها سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تۆماركردنى كۆمپانیاكان  ده‌كات  و ده‌بێت ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

                    پێشكه‌شكرنى داوایه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى لق بۆ تۆماركارى كۆمپانیاكان و ئه‌م هاوپێچانه‌ى له‌ گه‌ڵ بێت:

بڕوانامه‌ى تۆماركردنى كۆمپانیا له‌ لایه‌نى ده‌سه‌ڵات پێدراو له‌ وڵاتى ڕه‌سه‌ن و راستێندرابێت له‌ باڵوێزخانه‌ى عێراقى.
كۆپیه‌ك له‌ كۆنتراكتى دامه‌زراندنى كۆمپانیا یان هاوتاكه‌ى باوه‌ڕپێكراوبێت له‌ لایه‌نى ده‌سه‌ڵاتپێدراو له‌ وڵاتى ڕه‌سه‌ن و راستێندرابێت له‌ باڵوێزخانه‌ى عیراقى.
نوسراوى فه‌رمى زانیارى ده‌رباره‌ى كۆمپانیا تێدا بێت و واژوو كرابێت له‌ لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ران یان نماینده‌ یاساییه‌كانیان به‌ گوێره‌ى یاساى كۆمپانیاكانى وڵاتى دایك و راستێندرابێت له‌ باڵوێزخانه‌ى عێراقى . كه‌سى به‌رپرس له‌ كۆمپانیا یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى راستێندرابێت له‌ باڵوێزخانه‌ى عیراقى ده‌سه‌ڵات بدات به‌ لقى كۆمپانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان و دیاركردنى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمى له‌ هه‌رێم وفه‌رمانبه‌رى و نماینده‌ى كاروباره‌ یاساییه‌كان له‌ هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رى ده‌سه‌ڵاتپێدراو به‌ ئاماده‌بوون له‌ پێش تۆماركارى كۆمپانیاكان ، ئه‌و سێ كه‌سه‌ ده‌بێت نیشته‌جێى هه‌رێمى كوردستان بن.
ژمێریارى دارایى كۆمپانیا بۆ دواساڵى دارایى ڕاستێندرابێت له‌ باڵوێزخانه‌ى عێراقى.
ده‌بێت داواى تۆماركردن هه‌موو زانیارى و دۆكیومێنته‌ داواكراوه‌كان به‌ زمانى عربى نووسرابێت و راستێندرابێت له‌ باڵوێزخانه‌ى عێراقى.
پسووله‌ به‌ بڕى ( 290000) دووسه‌دو نۆهه‌ت هه‌زار دینار به‌ كردنه‌وه‌ى لقى كۆمپانیا.
كۆنتراكتى به‌ كرێ گرتنى شوێنى كۆمپانیا باوه‌ڕپێكراو.
باره‌گاى كۆمپانیا كه‌شفكردنى بۆ ده‌كرێ به‌ گوێره‌ى كۆنتراكتى به‌كرێگرتن.
نووسراوى لاگیرى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له‌ گه‌ڵ كۆنتراكتى باوه‌ڕپێكراو.
نووسراوى لاگیرى سه‌ندیكاى ژمێریاران له‌ گه‌ڵ كۆنتراكتى باوه‌ڕپێكراو.
نووسراوى لاگیرى سه‌ندیكاى ئه‌ندازیاران له‌ گه‌ڵ ( كۆنتراكتى ) باوه‌ڕپێكراو ئه‌گه‌ر چاڵاكى كۆمپانیا بیناسازى بوو.
پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى تایبه‌ت بۆ تۆماركردنى لقى كۆمپانیا كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانبه‌رى به‌رپرس ده‌ستده‌كه‌وێت.
كۆپیه‌ك له‌ پاسه‌پۆرتى به‌ڕێوه‌به‌رى رێپێدراو و كه‌سى رێپێدراو بۆ تۆماركردنى لقى كۆمپانیا ئه‌گه‌ر بیانى بوو
ناسنامه‌ى بارى شارشتانى ئه‌گه‌ر هاوڵاتى عیراقى بوو.

ته‌واوكردنى ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێكراوه‌ و له‌ ناو بۆكس فایل دابندرێت وپێشكه‌ش به‌ فه‌رمانبه‌رى به‌رپرس بكرێت.