یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

ووتار

بازرگانی ئه‌لیكترۆنی E-commerce و ئاسۆكانی به‌كارهێنانی له‌ كوردستان

بازرگانی ئه‌لیكترۆنی E-commerce  و ئاسۆكانی به‌كارهێنانی له‌ كوردستان

 

م لقمان قادر رواندزی
مامۆستای زانكۆ

(جیف بیزوس) له‌ سالی 1994 مالپه‌رێكی دروست كرد به‌ناوی ( كادابرا )كه‌ دواتر ناوه‌كه‌ی گۆردرا بۆ ئه‌مازۆن كه‌ به‌ گرنگترین و به‌ناوبانگترین و سه‌ره‌تاترین مالپه‌ری جیهانی داده‌ندرێت بۆ بازرگانی ئه‌لیكترۆنی.
له‌ كۆتایی سه‌ده‌یی بیسته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی بلاوبونه‌وه‌ی تۆری ئه‌نته‌رنێت له‌ هه‌موو جیهان و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته‌وه‌ شیوازیكی نوێ له‌ بازرگانی سه‌ری هه‌لدا ئه‌ویش بازرگانی ئه‌لیكترۆنی بوو كه‌ سه‌داسه‌د پشتی ده‌به‌ست به‌ بوونی تۆری ئه‌نته‌رنێت و زانینێكی سه‌ره‌تایی له‌ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بێت.
له‌ سالی 2001 كۆمپانیای ئه‌مازۆن و به‌هه‌هانگی له‌گه‌ل كۆمپانیای گۆگل هۆكاریكی گرنگ بوون بۆ زیاتر ئاشنا بوون بۆ بلاوبنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ كه‌ هۆكارێك بوون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی جیهانی له‌نیوان كێشوه‌ره‌كان.
بازرگانی ئه‌لیكترۆنی به‌ مانا گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ واته‌ كرین و فرۆشتن هه‌ر خالی سه‌ره‌تا تاوه‌كو ده‌گاته‌ ده‌ست به‌كارهێنه‌ر ئه‌نته‌رنێت رۆلی سه‌ره‌كی هه‌بێت..
رۆژ دوای رۆژ بازرگانی ئاسایی روو له‌ كزبوون ده‌چێت به‌تایبه‌تی له‌و ولاتانه‌ی كه‌ زۆر پشت ده‌به‌ستن به‌ تۆری ئه‌نته‌رنێت و له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی هه‌ر كۆمپانیا یان كارخانه‌یه‌ك ده‌بێت گرێ به‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندازیارانی داهێنان له‌ دروست كردنی مالپه‌ر و ریكلامی ئه‌لیكترۆنی و كرین و فرۆشتن بكه‌ن تاوه‌كو بتوانن به‌ كه‌مترین كات زۆرترین كریار بۆ كالاكانیان دابین بكه‌ن و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م زۆرترین قازانج بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ بازرگانی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ره‌تا تۆری ئه‌نترنێتتت هه‌بێت و باش وایه‌ تۆرێكی خێرا و بتوانێت له‌ یه‌ك چركه‌ زۆرترین داتات بۆ بگوازێته‌وه‌، دواتریش ئه‌و پرۆگرامه‌ری كه‌ره‌كه‌ ده‌كات باشتریت به‌رنامه‌ یان سۆفت وێرد به‌كاربهێنێت كه‌ كاره‌كانی خۆی له‌سه‌ر بكات و ده‌بێت زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌ش بێت كه‌ خۆی به‌ چاكی به‌دوور بگرێت له‌ هاكك كردن و فرتوفێل و دزه‌ی زانیاریه‌كانی هێلی سوور بن.
گرنگ نیه‌ به‌ لابتۆب یان به‌ هه‌ر به‌ئامێرێكێ زیره‌ك كاری ‌ راگه‌یاندن و نمایش و كرین و فرۆشتن بكه‌ین به‌لام ئاگاداری ئه‌وه‌به‌ به‌ هێمنی و بێ هه‌له‌ كاره‌كانت به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت.
فرۆشیار چی بكات:
فرۆشیار كاره‌كه‌ی ئاسان تره‌ ته‌نها له‌و مالپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ ده‌گه‌رێت كه‌ ده‌یه‌وێت تێیدا رێكلامی بۆ بكات.به‌لام ده‌بێت ئه‌و مالپه‌ره‌ ئه‌و شتانه‌ ده‌فرۆشێت هه‌مان كالابن نه‌وه‌ك هیچ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌وه‌ نه‌بێت...و ده‌بێت به‌رده‌وام به‌رداورد بكات له‌ نێوان دوو خال ئایا له‌و مالپه‌ره‌ چه‌ندی فرۆشت و چه‌ندیشی قازانج كرد؟؟
فرۆشیار نابێت له‌گه‌ل هیچ مالپه‌رێك گرێبه‌ستی درێژخاین بكات تاوه‌كو نه‌كه‌وێته‌ داوی كۆمپانیا گه‌وره‌كان.. چونكه‌ زۆر جار كۆمپانیا گه‌وره‌ كان داوای گرێبه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ تاوه‌كو خۆیان زۆرترین قازانج بكه‌ن..
فرۆشیار بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌نێو گۆره‌پانی كرین و فرۆشتن بمێنێته‌وه‌ ده‌بێت زۆر گرنگ به‌ را و سه‌رنجی كریاره‌كانی بدات و هه‌ول بدات له‌ كه‌ل و په‌له‌كانی داهاتووی ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێكراون.
كریار جی بكات:
كریار كه‌ سه‌ربه‌سته‌ له‌ كرینی كام كاله‌، وای لێكردووه‌ كه‌ تووشی سه‌رئێشه‌ بێت له‌ هه‌لبژاردنی باشترین و هه‌رزانترینیان.
بۆ ئه‌وه‌ی كالاكانت بكری ده‌بێت زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆ بیت و هه‌لنه‌خه‌له‌تێت به‌ وێنه‌ی قه‌شه‌نگ چونكه‌ ئه‌مرۆ به‌ بوونی فۆتۆشۆپ ده‌تواندرێت به‌ ئاسانی گۆرانكاری بكرێت و كریار هه‌ستی پێنه‌كات تاوه‌كو ده‌گاته‌ ده‌ست ئه‌م كاتیش هیچی بۆ ناكرێت.
گرنگترین سووده‌كانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی بۆ كریار ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
-گێرانه‌وه‌ی كات وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه‌ هه‌ر كاتێك یه‌كێك له‌ ئیمه‌ سه‌ردانی بازاره‌كان ده‌كات كاتیكی یه‌كجار زۆری ده‌وێت تاوه‌كو كالایه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات دواتریش ده‌یكرێت و پاره‌كه‌ی ده‌دات، به‌لام به‌ به‌كارهێنانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و مالپه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م زۆرترین و باشترین و هه‌رزان و گرانترین جۆریان دێته‌ به‌رچاوی و ئه‌ویش یه‌كێكیان ده‌ست نیشان ده‌كات.
-سه‌ربه‌ستی له‌ هه‌لبژاردنی كالاكان: به‌ به‌كارهێنانی بازرگانی ئه‌لكترۆنی ده‌توانی له‌ یه‌ك كات و به‌چاو تروكانێك له‌ چه‌ندین مالپه‌ر كالاكانت سه‌یربكه‌ی بێ ئه‌وه‌ی كاتیكی زۆرت بروات و خۆت سه‌به‌رستی له‌ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی كه‌ پێویستمانه‌. له‌ بازرگانی كلاسیكی له‌ هه‌ندێك شوێن ئه‌گه‌ر زۆر بگه‌رێی و هیچ نه‌كری تووشی گرفت ده‌بی و خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ زۆر پێی ناخۆش ده‌بێت به‌لام له‌ بارزگانی ئه‌لیكترونی ده‌توانی هه‌موو زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی كالاكه‌ت بزانیت وه‌ك ئه‌و كالایه‌ له‌ چی دروست كراوه‌ و كه‌ی و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كالاكانی چی بن. هه‌ندیك كریار به‌دوای ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێن كه‌ كالایه‌ك بكرن زیان به‌ ژینگه‌ نه‌گه‌یه‌نێت ئێستا ره‌وتێك له‌ جیهان سه‌ری هه‌لداوه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌كرن كه‌ كه‌مترین زیان به‌خشن بۆ گێتی و ژینگه‌ پارێزیان تێدا فه‌راهه‌م كردووه‌ و ژماره‌یه‌ك كارخانه‌ كار بۆ ئه‌و خاله‌ ده‌كه‌ن.
-نرخ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین جۆرت له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت ده‌توانی كه‌مترین نرخیان هه‌لبژێری كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ندیك ئاسته‌م ده‌بێت له‌ بازرگانی كلاسیكی بكرێت، كۆمپانیاكان ئه‌مرۆ ده‌یانه‌وێت زۆرترین كالا له‌ كه‌مترین كات بفرۆشن بۆیه‌ ئه‌گه‌ری دابه‌زاندنی نرخ به‌ چركه‌سات ده‌گۆردرێت و كریار ده‌تواندێت سوود مه‌ندبێت له‌و دیزكاونتانه‌ی كه‌ ماوه‌ به‌ ماوه‌ كۆمپانیاكان ده‌یكه‌ن.
-به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی كریار: ئێستا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كێشمه‌ كێشمه‌ گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازار، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان هه‌ول ده‌ده‌ن كریار رازی بكه‌ن تاوه‌كو به‌رده‌وام بێت له‌ كرین و سه‌ردانیان بكات، چونكه به‌رده‌وام بوونی كۆمپانیاكان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ كریاری نوێ و له‌ده‌ست نه‌دانی كریاره‌ ئاساییه‌كان.
هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكی بارزگانی ئه‌لیكترۆنی:
‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین هه‌نگاو ده‌ست پێبه‌كه‌ی به‌ ریكلام كردنی بۆ كالاكانت ده‌بێت ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه‌ دابین بكه‌ی:
یه‌كه‌م: بوونی ئامێر چ لابتۆب بێ یان هه‌ر ئامێرێكی زیره‌ك به‌مه‌رجێك تا ده‌كرێت شاره‌زا بێت و باش وایه‌ به‌رده‌وام پرس به‌ شاره‌زایانی ئه‌م بواره‌ بكه‌ تاوه‌كو هاك نه‌كرێت و له‌جیاتی قازانج زه‌ره‌ریش بكه‌یت، له‌ ئه‌نجامی نه‌زانین ژماره‌یه‌كی زۆر هاتونه‌ته‌وه‌ سه‌ر خالی سفر ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌له‌ی زۆر زۆر بچوكیان كردووه‌.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونتیك تاوه‌كو بتوانی له‌و وێستگه‌یه‌ بانگه‌شه‌ بۆ كالاكانت بكه‌ی یان كالاكانت بكری...باشیش وایه‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ی به‌كرێی ده‌گری راسته‌وخۆ له‌ سه‌رچاوه‌ی ره‌سه‌ن بێت تاوه‌كو تووشی گرفت نه‌بی، چونكه‌ ئێستا زۆر مالپه‌ری وه‌همی هه‌ن كاریان هه‌لخه‌لاتاندنی كریاره‌ ئه‌مه‌ش رۆژ دوای رۆژ له‌ زیادبوون دان.
سێیه‌م:بوونی كارت بۆ پێدانی پاره‌، یان حیسابێك له‌ بانێكی به‌ناوبانگ كه‌ بتوانێت له‌ كاتی پێویست پاره‌ت بۆ دابین بكات چ كریار بی یان فرۆشیار.

ئاماره‌كان چیمان پێ ده‌لێن:
به‌پێ راپۆرتێكی كه‌ له‌لایه‌ن (The ONS Internet access – households and individuals)كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ مه‌مله‌كه‌تی ئینگلته‌رایه‌ بۆ سالی 2017 ده‌لێت:
-ئه‌وانه‌ی ئالوده‌بوون به‌ كرین به‌ ئه‌نتره‌نێت زیاتر (77%)ته‌مه‌نیان له‌ 18سال زیاترن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ل سالی 2006 كه‌ رێژه‌یان (24%)بوو ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كانیش زیاتر باوه‌ریان به‌و جۆره‌ بازرگانیه‌وه‌ هه‌یه‌ و رووی تێده‌كه‌ن.
-زۆرترین مامه‌له‌ بۆ جل و به‌رگ و كه‌ل و په‌لی وه‌رزشی بووه‌كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌(56%) ئه‌مه‌ش رێه‌ژه‌یكی زۆر به‌رزه‌ به‌رامبه‌ر كه‌ل و په‌له‌ و بابه‌ته‌كانی تر.
-(28%)له‌ ره‌گه‌زی نێر بازرگانی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن، به‌پێچه‌وانه‌ی ره‌گه‌زی مێ كه‌ زیاتر ئاره‌زوو ده‌گات راسته‌وخۆ سه‌ردانی مۆل و بازاره‌ ئاسییه‌كان بكات.
-هه‌فتانه‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز (5)كاتژمێر به‌سه‌ر ده‌به‌ن بۆ زانینی نوێترین كالاكان و كاری گه‌ران ده‌كه‌ن له‌ مالپه‌ره‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌و بواره‌.
-له‌(30%)كرین و فرۆشتن له‌ رێگه‌ی سۆشیال میدیاكان ده‌كه‌ن و (70%)پشت ده‌به‌ستن به‌ مالپه‌ری تایبه‌ت له‌و بواره‌ وه‌ك (ئه‌مه‌زۆن، ئه‌لیبابا....هتد)
-له‌(29%)پشت ده‌به‌ستن به‌ فیسبوك بۆ بازرگانی كه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر زۆره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو ئاسانكاریانه‌ی كه‌ مالپه‌ری فیسبوك كردوویه‌كی بۆ بازرگان و كریاره‌كان.
-له‌(21%)ئێنستاگرام به‌كارده‌هێنن بۆ كرین و فرۆشتن و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش زۆر پشت به‌و مالپه‌ره‌ ده‌به‌ستن و به‌ باشی هه‌ستی پێده‌كرێت.
-له‌(18%) تویته‌ر به‌كارده‌هێنن بۆ باورگانی ئه‌لیكترۆنی.
-له‌(13%)سناب شات به‌كارده‌هێنن.
-له‌(21%)خه‌لك به‌دوای ماركه‌ (براند)ده‌گه‌رێن و راسته‌وخۆ به‌دوای چاكترین و باشترین و گرانبه‌هاترین كه‌لو په‌ل ده‌گه‌رێن ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ كریاری ئاسایی زۆرترین كات به‌دوای ئه‌و كه‌ل و په‌له‌ ده‌گه‌رێن، باقیه‌كه‌ی تریش به‌دوای هه‌ر كه‌ل و په‌لێك ده‌كرن و گرنگی به‌ ماركه‌ و براند ناكه‌ن.
ئاكاره‌كان هه‌موویان زۆر دلخۆشكه‌رن چ بۆ ته‌مه‌ن بێت یان ره‌گه‌ز كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سیقه‌یه‌ی په‌یدا بووه‌ له‌ نێوان كریار و فرۆشیار. چاوه‌روانی ده‌كرێت له‌ 50سالی داهاتوو بازرگانی زۆر لاواز و به‌ره‌و نه‌مان بروات.

گرنگترین ئه‌و مالپه‌رانه‌ی كه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل بازرگانی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن:
-Amazon,-Ebay.com -alibaba.com -Fallen Hero-AO.com-Bellboy -ASOS-Mulberry -The North Face -Dune -shopping.com
له‌گه‌ل چه‌ندین مالپه‌ری تر

یاسا و بازرگانی ئه‌لیكترۆنی:
یاساكان یه‌پێی وڵاته‌كان ده‌گۆرێن، له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆر پێشكه‌وتوون یاسای تایبه‌تیان داناوه‌ بۆ مامه‌له‌كردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفتانه‌ی تووشی چ كریار یان فرۆشیار ده‌بنه‌وه‌، هه‌ر كاتێك یه‌كێك هه‌له‌ بكات هه‌له‌كه‌ش ته‌كنیكی ئه‌لیكترۆنی بێ یان مرۆڤی خۆی به‌رپرس ده‌بی، یه‌كێك له‌ خاله‌ هه‌ره‌ لاوازه‌كانی ئه‌م جۆره‌ بارزگانیه‌ ده‌تواندرێت زانیاری بدزرێت یان هاك بكرێت، له‌ هه‌ندێك ولات هه‌ر پێنچ سال جارێك یاساكان فرێش ده‌كه‌نه‌وه‌ و گۆرانكاری له‌و خالانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاكه‌ره‌كان سوودیان لێی ده‌دیت بۆ زیان گه‌یاندن به‌ هه‌ردوو ... بۆ نمونه‌ له‌ ئیمارته‌ یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی له‌ سالی 2006 بۆ یه‌كه‌مین جار یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ بازرگانی ئه‌لیكترۆنی له‌ ژماره‌ی 442 له‌ رۆژنامه‌ی رسمی بلاوكرایه‌وه‌ و كه‌وته‌ بواری جێبه‌كێ كردن. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی (35%)ی خه‌لكی ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌ رێگه‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌كڕن و گرفتی زۆریان هه‌بوو به‌لام له‌و ریكه‌وته‌وه‌ گرفته‌كان به‌ره‌و شیكاربوون ده‌چون. له‌ ولاتی میسر بۆ یه‌كه‌میان له‌ سالی 1998 بۆ یه‌كه‌مین جار 198 مالپه‌ر هاتنه‌ بلاوكردنه‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی بازرگانی. له‌ ولاتی نه‌رویج له‌ سالی (2003) بۆ یه‌كه‌مین جار یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ بازرگانی ئه‌لكترۆنی ده‌كرد .
یاسای ئۆنسیترال كه‌ له‌ سالی 1985 ده‌رچوو و له‌ سالی 1996 نوێترین گۆرانكاری به‌ فۆرمێكی تایبه‌ت بازرگانی ئه‌لیكترۆنی له‌باوه‌ش گرت و زۆرترین وڵات له‌ جیهان پابه‌ند بوون به‌و یاسایه‌ و ئه‌گه‌ر ولاته‌كانی تریش یاسایان ده‌ركرد هه‌لنجهێنراوی ئه‌و یاسایه‌ بوون كه‌ به‌ یاسای دایك ناسراوه‌.

هه‌رێمی كوردستان و بارزگانی ئه‌لیكترۆنی..
له‌ ئه‌نجامی بوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری پسپۆر له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریه‌كان له‌ كوردستان كه‌ سالانه‌ ده‌رده‌چن له‌ زانكۆ و په‌یمانگا و پر زانیاری سه‌رده‌م ده‌كرێن و ده‌توانن به‌ سه‌ركه‌وتووی مامه‌له‌ له‌گه‌ل ئه‌م جۆره‌ داهێنانه‌ی مرۆڤایه‌تی بكه‌ن، چ له‌ رووی دیزانین بۆ كه‌ل و په‌ل یان پرۆگرامه‌ر بۆ مالپه‌ری تایبه‌ت.
و له‌به‌ر به‌رفراوانی بازرگانی له كوردستان و ئه‌و گه‌شه‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ رووی له‌ كوردستان كردبوو به‌ تایبه‌تی له‌ سالانی (2010-2015) كه‌ به‌ سه‌رده‌می زێرینی بازرگانی داده‌ندرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، بازرگانه‌كانی كوردستانیش بیریان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌‌ سوود مه‌ند بن و له‌سه‌ره‌تا زۆرترینیان به‌ ئیمێل ده‌ستپێ كرد و به‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌هاتن وێنه‌ی ئه‌و كالانه‌یان ده‌گرد و به‌ نامه‌ بۆ كۆمپانیاكانیان ده‌نارد و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆان ده‌هات دواتریش زیاتر قوول بوونه‌وه‌ له‌ ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ بازرگانی ده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌بوایه‌ ئه‌و مالپه‌رێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوایه‌ و پۆپلیشیش بكرایه‌ له‌ تۆری ئه‌نته‌رنێت ئه‌مه‌ هه‌نگاویكی زۆر سه‌ركه‌وتوو و گرنگ بوو. كه‌ هۆكارێك بوو بۆ بلاوبوونه‌وه‌ و پشت به‌ستن به‌ تۆری ئه‌نته‌رنێت... پاش ئه‌وه‌ی گرفتی فۆنتی كوردی چاره‌سه‌ر كرا له‌ لایه‌ن دیزاینه‌ره‌كان، سۆشیال میدیاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ریكلام بۆ كالاكانیان ده‌كه‌ن و بۆته‌ هۆكارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین كریار بۆ كه‌ل وپه‌له‌كانیان.
گرنگترین گرفت له‌به‌ر زیاتر گه‌شه‌ نه‌كردنی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی له‌ كوردستان نه‌بوونی بانكی ئه‌لیكترۆنیه‌ بێچگه‌ له‌ نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ رێكخستنی كرین و فرۆشتن و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفتانه‌ی رووده‌ده‌ن..