یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

ووتار

ئاوڕێك لە بازاڕ

ئاوڕێك لە بازاڕ

فدا‌ءالدین محمدامین گەردی

 

ئەگەر ئاوڕێك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش بدەینەوە , دەبینین هەموو بازاڕەكانمان بوویتە شوێنی ساغ كردنەوەی كاڵاو كەل و پەلی ووڵاتانی دراوسێ(توركیا و ئێران و سووریا) وە وڵاتانی تری بیانی وەكو چین و هیند...هتد .
جا ئەو كاڵایانە چ خواردەمەنی و یان كەل و پەلی تری پێویست ,كە مرۆڤ بەكاری دێنی لە ژیانی رۆژانە . خوێنەری بەرێز ئاورێك لەو شوێنە بدەوە كەلێ‌ ی دانیشتی , لە ژوورەكەت لە نووسینگەكەت لە شوێنی ئیش كردنت دەبینی ئەو كەل و پەلانەی بەكاری دێنی هەمووی هاوردەكراوە وە پارەی ( دۆلار و یۆرۆ )ی پێ دراوە واتە ( العملە الصعبە ) .
وە ئەگەر ئاوڕێك بۆ ساڵانێكی زووتر بدەینەوە واتە ناوەڕاستی سەدەی پێشترو زووتریش بۆمان دەردەكەوێ كە هاوردەكردنی كەل و پەل بەو شێوە زۆرە نەبووە , بەڵكو كشت و كاڵ و بەروبوومەكانی تاڕادەیەك پێداویستیەكانی بازاڕەكانی پڕكردبووە , وە هەنگاو دەنرا بۆ بە پیشەسازی كردنی ئەو بەرهەمانە . بۆ نموونە كارگەی شەكر هەبوو وە پشتی بەستبووبە چەوەندەری شەكر , وە كارگەی جگەرە هەبوو كە تووتن چاندنی بەروبوومی سەرەكی ئەو كارگانە بوون , وە كارگەكانی تری پیشەسازی خواردن و بەكارهێنان كە پێویستی بەوە نەدەكرد كە هاوردەی بكرێ , وە خەڵكێكی زۆریش پێ‌ی سوودمەند بوون , بە ئیش كردن لەو كارگانە یان لە چاندن و بواری كشت و كالكردنی , وە ئەوەش ( هەلی كاری ) زۆری دروست كردبوو , كە بارگرانی مووچە و ژیانی رۆژانەی لەسەر ( میزانیە )ی دەوڵەت سووك كردبوو.
بەڵام هەناردەكردنی نەوت و پشت بەستن تەنها بەو سەرچاوەیە لە داهات بووە هۆی ئەوەی كە ئەو كشت و كاڵ و پیشەسازیانەی كە هەبوون بەرەو كزی بڕۆن و وە بەروبومەكانشیان كەم ببێتەوە و لە بازاڕەكانمان ئەو كەل و پەلانەش هاوردە بكەین .
ئێستا ئێمە لە هەرێمی كوردستان و عێڕاقیش , ووڵاتێكی بەكاربەری هاوردەكراوین ئەگەر هاوردەكردن بەراورد بكەین لە گەل هەناردن , دەبینین هاوردە كردن لەم سال 2017 بە بڕی نزیكەی دوو ملیار دۆلار بووە وە هەناردە كردن بە برێكی كەم لە وردە ئاسن و پلاستیك كە بە پارەیەكی كەم دەخەملێندرێ بە گوێرەی ئەو مۆلەتانەی كە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان دەرچوون . وە لە لایەكی ترەوە ناتوانین ڕكابەری(منافسە)ی كاڵای بیانی بكەین,وە هۆكارەكانیش زۆرن هەندێكیان بەردەوامن و هەندێكیان كاتین . بە شێوەیەك كە بازاڕەكانمان پڕ بووینە لە كەل و پەلی هاوردەكراو , بە تایبەتی ووڵاتانی دراوسێ كە ئێمە خۆمان لەبەر پێویستی نزیكی جوگرافی هانایان لۆ دەبەین بەهاوردەكردنیان دەبێتە دابین كردنی پێداویستیەكانمان , وە ئەوانیش بە پشتگیری كردنی كۆمپانیاكانیان بەشێوەیەكی دیراسەت كراو پلان بۆ دانراو , وادەكەن كە ئێمە نەتوانین واز لە هاوردەكردنی ئەو كاڵایانە بێنین . لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندی دار كە دیراسەتی هەر حالەتێك بە تەنها بكا لەو كەل و پەلانە . وە بزانین بۆچی ئێمە ناتوانین ڕكابەری كەل و پەلی هاوردەكراو بكەین , ئاستەنگەكان لە كوێن ؟ خاڵە لاوازەكان چین ؟ كۆسپەكان چین ؟ خاڵە بەهێزەكان چییە بۆ ڕكابەری ؟ وە ئایا هەلی ئەوەمان هەیە یان نا ؟ كۆمەڵێك پرسیارن كە دەبێ زانكۆكانی كوردستان و لایەنی پەیوەندی دار لە حكومەت و ژوورەكانی بازرگانی پیشەسازی و رێكخراوەكانی تر كە لە بواری كاركردن كار دەكەن , هەموومان هەماهەنگ بین , وە حالەت بە حالەت دیراسەت بكرێ و چارەسەری لۆ دیار بكرێ وە ئیشی پێ بكرێ نەك تەنها ڕاسپاردەو هیچی تر. چونكە ئێمە لە هەرێمی كوردستان تا وەكو ئێستا نەمانتوانیوە ( ئاسایشی خۆراك ) دابین بكەین وە ئەو خواردنە سەرەكیانەی كە رۆژانە پێویستمان پێیەتی پشت بە هاوردە كردن دەبەستێت وە ناتوانین ماددە سەرەكیەكانی بە كاربردنی رۆژانە دابین بكەین , ئەوەش هەل وەستەیەكی تەواوی دەوێ , لە بەر ئەوەی پێداویستی دابین كردنی ئەو كەرستە سەرەكیانەمان هەیە بەلام رێك خستن و پلانی دەوێ
وە ئێستا پرسیارێك دێتە پێش , ئەویش ئەوەیە هەموو پڕۆژەیەك پێویستی بە ( سەرمایە )یە . وە كەرتی تایبەت ناتوانێ رۆلی خۆی بگێری بەبێ سەرمایە . وە بانكەكان ناتوانن سەرمایە دابین بكەن لەبەر ئەو قەیرانە داراییە كە هەیە . وە بەشێكی زۆریش ئەوانەی كە لەگەڵ حكومەت ئیشیان كردیە لە بەڵێندەران و خاوەن سەرمایەكان پارەیان لای دام و دەزگاكانی حكومەتە . لەبەر ئەوە من وای بەباش دەزانم كە ئەو بابەتە زوو چارەسەر بكرێ , ئەویش بە پێدانی زەوی یان هەر شتێكی تر لە جیاتی پارە بۆ ئەوەی بتوانین بازارەكانمان بجوڵێنین وە سووڕی ئابووری كاری خۆی ببینی , وە پێویستە بانكەكان متمانەی خۆیان بگێڕنەوە وە ئەوانەی كە پارەیان لە بانكەكان داناوە , پارەكانیان بۆ بگێڕنەوە , چونكە دەبێتە متمانە پەیداكردن و جوڵانەوەی بازاڕ . وە لە لایەكی تر پێویستە هەول بدرێ قەرزی بچووك بدرێتە خێزانە هەژاروو و كەم دەرامەتەكان , وە پرۆژەی بچوكیان بۆ دابین بكرێ وە ڕاهێنانیان پێ بكرێ تاكو بتوانن لە خێزانێكی بەكار بەر ببنە خێزانێكی كار كەر و بەرهەم هێنەر , وە بۆ ئەو قەرزانە سوود وەربگیرێ لە رێكخراوە نێو دەولەتیەكان و ولاتانی بەخشەر , وە دابەشكردنی مووچەش دەبێتە هۆی جوڵاندنی بازاڕ و كاری باش دەبێ لەسەر سووڕی ئابووری , وە هەروەها دەبێ هەول بدرێ بە كەم كردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران تاكوبتواندرێ موچە دابین بكرێت وە لە لایكی تر هەوڵ بدرێت بۆ كار پێكردنیان لە بواری تر تا ببێتە هێزێكی بەرهەم هێنەر . ئەو توێژینەوانەی كە لەسەر فەرمانبەران كراوە وای دەردەخەن كە فەرمانبەران بە تێك رایی رۆژنە تەنها چەند خولەكێك كار دەكەن , دەبێ ئەو رێژە زۆرە لە فەرمانبەران چارە بكرێت و وە توێژینەوەی ووردی بۆ بكرێ .
وە سەقامگێری سیاسی سووڕی ئابووری لە بازاڕەكانمان دەجوڵێنی , دەبێ هەوڵبدرێ كەئەو سەقامگیریە بەدەست بێ , وە ئێستا گەلێك كۆسپ و تەگەرە هەن ڕووبەڕووی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا,كە دەبێ لایەنی پەیوەندی دار هەوڵبدەن ئەو گیروگرفتانە چارەسەربكەن , ئەگەر نا كاری زۆر خراپی دەبێ لەسەر ئابووری بازرگانی هەموو كەرتەكانی تری هەرێمی كوردستان كە لەبەرژەوەندی ئیشكردن دانیە , وە دەبێ لایەنی پەیوەندی دار لە هەرێمی كوردستان خۆی بە خاوەن ئەو گیروگرفتارانە بزانێ , بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار لە حكومەتی بەغدا قسە بكا ئەو كۆسپانە نەهێڵن كەخۆی دەبینی لە كۆسپی گومرگی و ئیش كردنی كۆمپانیاكان و زۆر بابەتی تر كە دەبێ چارەسەر بكرێ .
وە چاكسازی لە یاساو رێنماییەكان بە شێوەیەكی ڕوون دەبێتە چاوڕوونیەك بۆ بازرگانەكانمان و خاوەن كارەكان وە زیاتر ئاسانكردنی ئیشەكان , وە پشتگیری كەرتی تایبەت دەبێتە هۆی ئەوەی كە بتوانی ڕۆلی خۆی بگێڕێ و بازاڕ بجوولێنی .
لە كۆتاییدا ئابووری زانستە , پێویستی بە شارەزایانە ( خبراْ ) لەو بوارەدا پێویستە هەوڵی ئەوە بدەین كە شارەزایانی بیانی ئەوانەی كە لە قەیرانەكاندا شارەزان پرسیان پێ بكەین و سوود لە تواناكانیان وەربگیرێ و بتوانین لەو قەیرانە دەرباز بین , ئەوانە هەمووی چەند بیرۆكەیەكن پێویستە توێژینەوەی لە سەر بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئاوڕێك لە بازاڕ بدەینەوە .