یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

ووتار

متمانەی هاووڵاتی.. لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتدا

متمانەی هاووڵاتی.. لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتدا

جێگر محەمەد

كاتێك هاووڵاتی مامەڵەی لە فەرمانگەیەكی كەرتی گشتی (حكوومەت) یان لە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت دەبێت، بەڕوون و ئاشكرایی هەست بەوە دەكات كە لە كۆمپانیاكە ئاسوودەتر، چونكە دڵنیایە فەرمانبەری ئەم كەرتە چاودێریی لەسەرە و بە باشترین شێوە كارەكەی ڕایی دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ ئاستەنگێكی بۆ دروست بكات، بەڵام بە پێچەوانەوە كاتێك سەردانی فەرمانگەیەكی حكوومەت دەكات و كارێكی لەوێ دەبێت، هەر لە سەرەتاوە هەست بە دوودڵی و نیگەرانی دەكات، چونكە دڵنیایە میزاجی كەسی ڕۆڵ دەبینێ و فەرمانبەرەكەش هیچ چاودێرییەكی لەسەر نییە لەوەی تا چ ئاستێك كاركەی بە ڕێكوپێكی ئەنجام دەدات؟! دڵنیایە لەوەی كەس لێپرسینەوەی لەگەڵ ناكات و لەسەر كارەكەی دەرناكرێ، ئەمەش بێمنەتیی دروستكردووە و كاریگەری خراپی لەسەر ڕەوتی مامەڵە و كاروباری هاووڵاتیان هەیە. لەكاتێكدا بەپێچەوانەوە كارمەندی كەرتی تایبەت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێ و پێویستە لەسەری مامەڵەی دروست و ڕێكوپێك لەگەڵ ئەو كەسانە بكات كە كاریان لە كۆمپانیاكە هەیە.
بەزمانی داتاکان بێت بەرێژەی زیاتر لە سەدا ٩٠ ئەوانەی کاریان دەکەوێتە کەرتی تایبەت کارەکانیان ڕایی دەبێت هەستی گرنگی پێدانیان لا دروست دەبێت لەلایەن ئەوانەی کاریان پێ دەبیت،
هەرچی سەردانیکەرانی گەرتی گشتیە بەر لە سەردانیکردنیان
بێ هیوان بەڵام بە ناچاری سەردان دەکەن لەگەڵ ئەوەش رێژەکە رێژەیەکی باش نیە کە کەمتر لە سەدا ٥٠ هەستی دڵخۆشیان نیەو پێان وایە گرنگیان پێ نادرێ
بەڵام نزیکەی سەدا ٥٠ کارەکانیان ڕایی دەبێت و ڕۆتینات بە خاڵی خراپی ئەو بابەتە دەزانن ،
هۆکاری دووری شوێنەکان و وابەستەیی بەیەکتریان دەبێتە خالێکی تر بۆ خراپ بوونی کارەکانیان،
نەبوونی خوولی پیگەیاندنی فەرمانبەرانی میری کاریگەری هەیە لەسەر بی هیوا بوونی سەردانیکەرانی کەرتی گشتی زۆری سەردانیکەرانیش کاریگەری هەیە شیوازی خراپی ڕایی کردنی مامەڵە ،
کەمی سیستمی نیتۆرک لە دەزگاکانی میری دەبێتە هۆکاری بێزاری خەڵک و کەم بونەوەی متمانە
ئەنجامی ئەم جیاوازییە لەڕووی دامەزراوەییەوەش لە نێوان هەردوو كەرتەكەدا دیارە، لە كەرتی تایبەت جۆرێك لە دامەزراوەیی و مۆدێرنبوون لەڕووی كاركردن هەیە و كاری بۆ كراوە، بەڵام لە كەرتی گشتی فەرامۆشییەكی تەواو لەم ڕووەوە دەبینرێ.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە: ئایا ئەوەی لە کوردستان هەیە مۆدێرنبوونی کەرتی تایبەتە یان چەقبەستوویی کەرتی گشتی؟ بێگومان دواكەوتوویی كەرتی گشتییە و ئەو دۆخەی لە کەرتی گشتیش هەستی پێدەكرێ بە گۆڕینی کەسەکان باشتر نابێت، چونکە كێشەكە لە كەسەكان نییە، بەڵكو كێشە لە کەشوهەوای کارکردن و سیستەمەكەیە، بۆیە ئەگەر ویستی چارەسەر هەبێ، دەبێ سیستەمەكە چاك بكرێ نەك گۆڕانكاری لە كەسەكان. ئەگەر ویستی چارەسەر هەبێ، دەبێ دووبارە متمانە دروست بكرێتەوە و حكوومەت هەوڵ بدا(feedback) واتە گەڕانەوەی دەنگۆ دروست بكات، تا بگاتە ئەوەی هۆكاری ئەم دۆخە چییە و ئینجا چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە.