یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی لە بالیۆزی تونس كرد

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی لە بالیۆزی تونس كرد

‎ ‎رێكەوتی ١١/٦/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات ‎سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە ابراهیم الرزقی بالیۆزی ووڵاتی تونس لە عێراق و شاندی یاوەری ، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وولاتی تونس كرد، بالیۆزی تونس رایگەیاند كە لە ساڵی رابردوو توانیویانە زیاتر لە چوارهەزار ڤیزەی تونس بدەنە هاوڵاتیانی عێراق، هەروەها پێشنیاری كرد كە پیشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمەكانی وولاتی تونس لە هەولێر بكەنەوە ، دكتۆر دارا جەلیل خەیات پاڵپشتی تەواوی بۆ ئەم بابەتە دەربڕی بۆ پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی هەردوولا .