یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

‎سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی لە رێكخراوی پاك كرد

‎سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی لە رێكخراوی پاك كرد

‎رۆژی 14/5/2019 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سیروان محەممەد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان پێشوازییان لە شاندێكی رێكخراوی ئابووری (پاك) بە سەرۆكایەتی جەبار ساڵح بەڕێوبەری پرۆژەكان لە رێكخراوی ناوبراو كرد. ‎لە دیدارێكدا شاندی میوان رایانگەیاند ئەوان وەكو چەند پەنابەرێكی كورد نیشتەجێ ی وڵاتی سوید لە ماوەی رابردوو ئەم رێكخراوە ئابوورییەیان دروست كردووە، ئامانجیان خزمەت كردن و دروست بوونی پردێك بووە لە نێوان وڵاتی سوید و هەرێمی كوردستان. ‎جەبار ساڵح سەرۆكی شاندی میوان وتی: ئێمە خۆشحاڵین كە توانیومانە كار بۆ ئەوە بكەین وەزارەتی پەروەردەی سوید لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیاری دروست كردنی قوتابخانەیەكی سویدی لە شاری هەولێر بدات، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر باشە تایبەت بۆ ئەو پەنابەرانەی سوید كە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و مناڵەكانیان كێشەی نەبوونی هەمان سیستەم و زمانی هەبوو. ‎لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان سوپاس كردن بۆ ئەم هەنگاوە، وتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی پێشكەوتوو بە پێویست دەزانم تایبەت وڵاتی سوید ئێمەش دەتوانین سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین. ‎وتیشی ئێمە هەموو كات دەرگامان واڵایە، ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەك.