یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی لە شاندێكی فەرەنسی كرد

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان  پێشوازی لە شاندێكی فەرەنسی كرد

‎ ‎رۆژی 9/5/2019 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی ئاژانسی فەرەنسی بۆ هاوكاری تەكنیكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی فابریس بوسالم بەڕێوبەری كارگێڕی هەمان ئاژانس لە عێراق. ‎شاندی میوان رایگەیاند: ئێمە لە ژێر چەتری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق ئۆفیسمان كردۆتەوە، ئامانجمان خزمەتكردنی عێراق و هەرێمی كوردستانە. ‎وتی: ئێمە بە چەند پرۆگرامێكی تایبەت بۆ قوتابیانی قوتابخانەكان و كردنەوەی خول و پێدانی بڕوانامە پێ یان دەست بە كارەكانمان دەكەین. ‎ئەوەشیان خستە روو كە هەوڵ دەدەن بە زانینی ئاڕاستەی بازاڕ پەرە بە تواناكانی گەنجان بدەن و بتوانن هەلی كارییان بۆ دابین بكەن. ‎لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانیان خواست رایگەیاند كە ژوور بە خۆشحاڵیەوە هەماهەنگ و هاوكار دەبێت لەگەڵ هەر دەزگایەك یاخود رێكخراوێك كە بتوانێت هەلی كار بۆ گەنجان دابین بكات و خزمەت بەم توێژە بكات.