یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

كۆنفرانسی پەرەپێدانی دارایی هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی بەرێوەچوو

كۆنفرانسی پەرەپێدانی دارایی هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی بەرێوەچوو

رێكەوتی30 نیسانی 2019 لە هۆتێلی هەولێری نێودەولەتی كۆنفرانسی پەرپێدانی دارایی لەنێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی پیشەسازی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵەی برایەتی ئوردنی، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە وەبەرهێنانی دارایی لە كوردستاندا بەڕێوەچوو، دكتۆر دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێَمی كوردستان رایگەیاند: "زۆر گرنگە كە بازرگانەكانی ئێمە وەبەرھێنان لەو بوارانە بكەن، بەڵام بێگومان بە ئاگاداری حكوومەت دەبێت". رەنگە كاركردن لە پڕۆژەیەكی لەو شێوەیە كارێكی نوێ بێت بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە‌مەش پێویستی به ‌رێنما‌ی كەسانی خاوەن ئەزموون هەیە لەوبوارەدا بۆیە كۆمپانیا ئوردنییەكان ئامادەی ئەوەیان نیشانداوە لە نزیكەوە هاوكاری ئەو بارزگانانە بكەن كە خوازیارن لەو بازاڕەدا كاربكەن. هەروەها شەنگوڵ حەسیب، سەرۆكی كۆمەڵەی برایەتی ئوردنی عێراقی كوردستانی راگەیاند: "وەبەرھێنانی دارایی لە ھەرێمی كوردستان زۆر گرنگە ، بە تایبەتی كە بازاڕەكانی جیھان ئێستا زۆر كراوەن بە رووی یەكدا و تەنانەت بازاڕی ھەرێمی كوردستانیش كراوە بووە لە زۆربەری زۆری ناوچەكانی بە بەراورد بە پێشووتر، ئێمەش لێرە وەك ئوردن وەبەرھێنانی دارایی و بۆرسەمان ھەیە، بەڵام دەمانەوێت كارای بكەین لێرە ھەم لەگەڵ ئوردن، ھەمیش لەگەڵ وڵاتانی دیكە، لێرەشەوە دەستمان پێكرد بۆ ئەوەی لقی یەكەمان لە ھەرێمی كوردستان بێت". رائید حامید، سەرۆكی بازاڕی توێژنیەوە و شیكردنەوەی ئوردنی بە كوردستان24ی گوت: "لە رێگەی ئەو جۆرە كۆنفرانسانەوە دەتوانین زانیاری زیاتر بڵاوبكەیەنەوە بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرھێنان، بە ئامانجی پێشكەشكردنی ھۆشیاری و زانیاری زیاتر لە بازاڕەكانی بۆرسەدا، ئەوە جگە لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی یاسایی لەلایەن كۆمپانیا رێگەپێدراوەكان و دەستەی دارایی ئوردن، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ بریكارانی ھەرێمی كوردستان بكرێت، بۆ ئەوەی مافی خۆیان بپارێزن".