یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

دووەم كۆنفڕانسی خاوەنداریی هزری لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بەرێوەچوو

دووەم كۆنفڕانسی خاوەنداریی هزری لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بەرێوەچوو

رێكەوتی 26/4/2019 دووەم كۆنفڕانسی خاوەنداریی هزری لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، لەنێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێوە چوو. سەرەتا دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند چارەسەركردنی پاراستنی خاوەنداریەتی هزری پێویستی بە دارشتنی پرۆژە یاسا هەیە بۆ ئەوەی مافی هەمولایەك پارێزراو بێت هەروەها وەكو ژوورەكانی بازرگانی بەردەوام دەبین لەم كارانە بۆ پاراستنی مافی خاوەن هزریەكان . لە كۆنفڕانسەكەدا دۆمێنێك ماس, كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا دووپاتی كردەوە، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان لە ئاستێك دایە، كە كۆمپانیا و سەرمایەگوزارانی وڵاتەكەی دەتوانن بە ئاسانی كاری وەبەرهێنان لێی ئەنجام بدەن، داواشی لە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی كرد، لە هەرێمی كوردستان دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەی جیاواز بكەن. لەو پەیوەندییەی نێوان هەرێم و فەڕەنسادا، ئەوەی بۆ بازرگانان و خاوەن كارگەكان گرنگە, پاراستنی بەرهەمەكانیان و ڕێگریكردنە لە هێنانی بەرهەمی ساخەته ‌و ناتەندروست، بۆ ئەم بەستەش‌ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەو‌لێر دەیەوێت لە رێگای پەرلەمانەوە بە یاسایەك ئەو كارە بنبڕ بكات و ئاسانكاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرە‌ بیانییەكان بكەن. لە كۆنفڕانسەكەدا تەواوی نوێنەری وەزەراتە پەیوەندیدارەكان بەشدار بوون و سەرجەم كیشەكان و چۆنێتی چارەسەركردنیان كرانە یاداشتنامەیەك، بۆ ئەوەی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت، بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و ڕێگریگرتن لە بەرهەمی ساختەی هاوردەكراو.