یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆکی یەكێتی پێشوازی لە باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق كرد

سەرۆکی یەكێتی پێشوازی لە باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق كرد

‎ ‎رۆژی ١٦/٤/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان پێشوازی کرد لە د. پلامێند هریستۆڤ باڵیۆزی وڵاتی بولگاریا لە عێراق. ‎لە دیدارەكەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ژوورەکانی هەرێمی کوردستان و ژوورەکانی بازرگانی وڵاتی بولگاریا کرا، هەروەها باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا کرا. ‎لەم کۆبوونەوەیە بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی گەورەی ژوورەکانی بازرگانی وڵاتی بولگاریا سەردانی هەرێم بکەن و پرۆتۆکۆلێکی لێکگەیشتن لە نێوان هەردوولا واژوو بکرێت.