یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان سەردانی كونسڵگەری چینی میللی كرد

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان سەردانی كونسڵگەری چینی میللی كرد

‎ ‎رێكەوتی ٣/٤/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بەیاوەری بەرێزان مەلا مجید سورچی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی سەردانی كونسڵگەری گشتی كۆماری چینی میللی یان كرد و لەلایان نی - روچی سەركونسلی گشتی كۆماری چینی میللی لە هەولێر و لی چین شینگ كونسلی بازرگانی لە كونسلگەری كۆماری چینی میللی لە هەولێر پێشوازیان لێكرا ، لە دیدارەكەدا دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی باسی لە گرینگی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی كرد و داوای كرد كە كونسلگەری كۆماری چینی میللی كارئاسانی بكات بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی ڤیزای وولاتی چین دواتر سەركونسلی گشتی كۆماری چینی میللی باسی لە رێكارەكانی وەرگرتنی ڤیزای كرد، هەروەها باسی لە هاتنی شاندێكی بازرگانی وولاتی چین كرد كە بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن هەروەها باسی لە بەرهەمەكانی كۆماری چینی میللی كرد و رایگەیاند كە پێشنیاریان كردوە كە پیشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمەكانی كۆماری چینی میللی لە هەولێر بكەنەوە، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان هەموو ئامادەیەكی دەربڕی بۆ سەرخستنی كارەكانیان و پێشنیارەكانیان.