یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

كۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكان

كۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكان

‎ ‎رێكەوتی١٤/٥/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی دكتۆر ‎دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی و نەوزاد غفور وباقی محمد و ئەحمد عەبو و حمید عبدلله و مستەفا محمد و سالح بەشار ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری و شڤان عبدالرحمن بڕیاردەری ئەنجومەن ‎ ‎كۆبونەوەی ژمارە پەنجا و پێنجی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو ، كە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە باس كردن بوو لە رێكارەكانی چۆنیەتی دامەزراندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و ئەو پێویستیانەی كە بۆ ئەم ژوورە پێویستە.