یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان

رێكەوتی ٧/٣/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە عەلی حسێن ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی كوردستان و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە دیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان كرد و باسیان لە گەشەسەندنی ئابووری هەرێم كرد، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا باقی محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و ملا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەی دیدارەكە بوون.