یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

دیداری وەزیری بازرگانی وپیشەسازی ئوردنی و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان

دیداری وەزیری بازرگانی وپیشەسازی ئوردنی و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان

رێكەوتی ٧/٣/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی دكتۆر علی سندی وەزیری بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان ، دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و دكتۆر طارق محمد الحموري وەزیری بازرگانی وپیشەسازی شانشینی ئوردنی هاشمی كۆبونەوە، لەسەرەتای دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی وپیشەسازی شانشینی ئوردنی هاشمی باسی لە گرینگی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی هاشمی كرد ، دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان سوپاسی كونسلی گشتی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەولێر و بالیۆزخانەی ئوردنی هاشمی كرد بۆ سازدانی ئەم دیدارە هەروەها باسی لە پێویستی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی هاشمی كرد ، دواتر بە بۆنەی هاتنی دكتور طارق محمد الحموري وەزیری بازرگانی وپیشەسازی شانشینی ئوردنی هاشمی و منتصر عقلة بالیۆزی شانشینی ئوردنی هاشمی لە بەغدا ، هيثم ابو الفول كونسلی گشتی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەولێر نیوەڕۆخوانێكی بۆ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و ئیبراهیم سۆفی و ملا مجید سورچی جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سازكرد