یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

لە دوومانگی داهاتوو گەورەترین كۆنفرانسی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی سازدەكرێت

لە دوومانگی داهاتوو گەورەترین كۆنفرانسی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی  سازدەكرێت

‎ ‎رێكەوتی ٩/٣/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل ‎خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە منتصر عقلة بالیۆزی شانشینی ئوردنی هاشمی لە بەغدا و هيثم ابو الفول كونسلی گشتی شانشینی ئوردنی هاشمی لەهەولێر ، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی هاشمی كرد و باسیان لە بەستنی كۆنفرانسێكی گەورەی ئابووری كرد لە نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەولێر لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو كە دكتۆر دارا جەلیل خەیات ئامادەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی دەربڕی بۆ سەرخستنی ئەو كۆنفرانسە .