یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

دیداری ئابووری پەرەپێدانی كەرتی تایبەت

دیداری ئابووری پەرەپێدانی كەرتی تایبەت

‎ ‎رێكەوتی ٢٥/٢/٢٠١٩ دیداری ئابووری پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و نەتەوەیەكگرتوەكان بەرێوەچوو، كە ژمارەیەكی زۆر لە بازرگانان و خاوەن كاران بەشدار بوون ، لەسەرەتای دیدارەكەدا ووتاری بەخێر هاتن لە لایان دكتۆر ئەنور عبدلله بەرزنجی خوێندرایەوە دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرینگی رۆڵی كەرتی تایبەتی كرد ئینجا مارتا ڕیۆداس جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ووتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە پێویستی پلانی كاری كرد لە پێشخستنی كەرتی تایبەت كرد لە هەرێمی كوردستان ، دواتر ئامادەبوان دابەشی سەر سێ پانێل بوون ، كە پانێلی یەكەم تایبەت بوو بە چاككردنی ژینگەی یاسایی كە لەلایان ئەحمد یاسری پێشكەش كرا، پانێلی دووەم تایبەت بوو بە گرێنتی كردن لە كۆمەكی دارایی بچووك كە لەلایان پرۆفیسێور هۆشیار معروف پێشكەش كرا ، پانێلی سێیەم تایبەت بوو بە سەرمایەی توانستی مرۆیی كە لەلایان دكتۆر ئاراس خۆشناو پێشكەش كرا ، لە كۆتایی دیدارەكەدا ستراتیژیەتی پێشخستنی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت نووسرایەوە.