یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

پیشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆمۆبیل كرایەوە

پیشانگای نێودەوڵەتی  ئۆتۆمۆبیل كرایەوە

‎ ‎رێكەوتی ٦/٣/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی نەوزاد ‎هادی پارێزگاری هەولێر ، دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بەیاوەری بەرێزان باقی محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان و ملا مجید سورچی و ئیبراهیم سۆفی جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداری كرد لە كردنەوەی حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمۆبیل لە شاری هەولێر ، لەم پیشانگایەدا ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمۆبیلی بەرهەمی ساڵی ٢٠١٩ نمایش كرا بوون كە ‎و ١٤ مارکەى جیهانى و ١١ مارکەى جیهانی لە یەدەگى ئۆتۆمبێل نمایش كران ٢٥ کۆمپانیا لە هەریەک لە وڵاتانى ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و یابان و کۆریا بەشداربوون و بۆ ماوەى چوار ڕۆ بەردەوام دەبن. ‎هاوکات لەگەڵ پێشەنگاى ئۆتۆمبێل پێشەنگاى کەلوپەلى میسڕیش كرایەوە کە ٧٠ کۆمپانیا تیایدا بەشدارن و تایبەتە بە نمایشکردنى کەلوپەلى ناوماڵ و خواردن و چەندین کەلوپەلى دیکە، بۆماوى ١٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.