یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە بالیۆزی ئازربیجان لە عێراق

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە بالیۆزی ئازربیجان لە عێراق

‎ ‎رۆژی ١٩/٣/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات ‎سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و نەوزاد غفور ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان و مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازییان کرد لە رامز غفاروف باڵیۆزی وڵاتی ئازربیجان لە عێراق. ‎ئامانجی سەردانی ناوبراو راگەیاندنی هاتنی شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەنکارانی وڵاتی ئازربیجانە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی داهاتوو. ‎لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان، لە هەمان کات تیشک خرایە سەر کەرتەکانی نەوت و غاز و گەشت و گوزار کە وڵاتی ئازربیجان پێشکەوتووە لەم کەرتانە، ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن بۆ گەشت و گوزار و خوێندن، لە هەمان کات دا ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئازەری سەردانی شوێنە ئاینیەکان دەکەن لە خوارووی عێراق، هەروەها وڵاتی ئازەربیجان رێڕەوێکی باشە بۆ بەستنەوەی وڵاتانی ئاسیا بە ئەوروپا.