یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

دیاربكر/ دیداری ئابووری هەرێمی كوردستان و دیاربەكر

دیاربكر/ دیداری ئابووری هەرێمی كوردستان و دیاربەكر

‎ ‎رۆژی ١٣/٣/٢٠١٩ شاندێکی یەكێتی ‎ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكان وبە یاوەری ئەیاد حەسەن جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی هەولێر دهۆك و ‎ نوێنەرانی ژووری بازرگانی سلێمانی و موسل و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە تەلاری ژووری بازرگانی وپیشەسازی دیاربكر بەشداریان كرد لە دیداری ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و دیاربەكر ، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی دا مەمەد كایا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد باسی لە هەنگاوەكانی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لا كرد دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات باسی لە ئەنجام دانی كۆنفرانسێكی فراوان كرد لە نێوان هەرێمی كوردستان و ژوورەكانی باكوری كوردستان ، ‎دواتر سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد لۆگۆی رێزلێنانی بەخشیە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و لە بەرامبەر دا دكتۆر دارا جەلیل خەیات لۆگۆی یەكێتی ژوورەكانی بەخشیە ژووری بازرگانی وپیشەسازی دیاربەكر .