یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی لە شاندی بەریتانیا كرد

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی لە شاندی بەریتانیا كرد

رێكەوتی ١٣/٢/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە خاتوو بیڤیرلی سیمپۆسۆن بەرێوەبەری بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە بالیۆزخانەی بەریتانیا لە بغداد وشاندی یاوەری لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لا كرا و هەروەها باسیان لەو قەرزە كرد كە بەریتانیا بە عێراقی دەدات بە شێوەی زەمانات و بە شێوەی قەرزی راستەوخۆ ، دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكان داوای كرد كە رێژەیەكی پێویست بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستان لێی سودمەند بێت، شاندی بەریتانیا ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان ، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ملا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون.