یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە شاندێكی وولاتی ئەلمانیا

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە شاندێكی وولاتی ئەلمانیا

‎ ‎رێكەوتی ١٢/٢/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل ‎خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی وولاتی ئەلمانیا كە پێكهاتبوون لە فلیكس نۆگارد بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەراستی ژوورەكانی بازرگانی ئەلمان و كریستۆف ئەنگریۆڤی بەرپرسی تۆرەكانی جیهانی و گرێت رابۆر بەرپرسی بەشی ئاسیا و ئەفریقیای لە ژوورەكانی بازرگانی ئەلمانیا و نەسرین بەرێوەبەری ژوورەكانی بازرگانی ئەلمانیا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان و وولاتی ئەلمانیا كرد و باسیان لە كۆنفرانسی داهاتوو كرد كە لە بەرلین سازدەكری بۆ ئابووری عێراق ، هەروەها سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی داوای كرد كە كونسلخانەی ئەلمانیا كار ئاسانی بكات بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی ڤیزای شنگن، شایەنی باسە لە كۆبونەوەیەكدا ملا مجید سورچی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون.