یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

لە بەغدا سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوە

لە بەغدا سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوە

د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق بە یاوەری سیروان محەمەد و ئەیاد حەسەن و جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و شڤان عەبدولرەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشداربوون لە دیدارێك بە ناوی هاوبەشیپێكردن لە بریاری بازرگانی لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشە بازرگانیەكان لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا بەرێوەچوو . لە كۆبوونەوەكەدا كە مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەیبوون بە تێروو تەسەلی باس كێشەكانی خاڵە گومرگیەكان و پەیوەندیەكانی نێوان ژوورە بازرگانیەكان لەگەڵ وەزارەتەكانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و تەندروستی و ئەمینداریەتی گشتی بەغدا و كوالێتی كۆنترۆڵ لە حكومەتی فیدراڵی كرا . هەروەها ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان داوای كرد كە كێشەی خاڵە گومرگیەكان و هێمای بازرگانی و كێشەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆری دراو چارەسەر بكرێت كە كێشەی گەورەن بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت . هەروەها داوا كرا كە نوێنەری كەرتی تایبەت بەشداربێت لە لێژنەكان بۆ ئەوەی ئاگاداری كێشەكانی كەرتی تایبەت بن .