یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

كۆبونەوەیەكی فراوان لە یەكێتی ژوورەكان بۆ كێشە گومرگیەكان

كۆبونەوەیەكی فراوان لە یەكێتی ژوورەكان بۆ كێشە گومرگیەكان

‎ ‎رێكەوتی ٤/٢/٢٠١٨لەسەر داوای یەكێتی ‎ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەكی فراوان رێكخرا بۆ ‎ئاشناكردنی پێناسەی نوێی گومرگی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی، سەرەتای كۆبونەوەكە دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرینگی ئەنجام دانی ئەو جۆرە كۆبونەوانە كرد كە ژوورەكانی بازرگانی بەردەوام لە هەوڵ دایە بۆ ئەوەی بازرگانان لە نزیكەوە ئاگاداری گۆڕانكاریەكان بن و لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسان گفتوگۆ بكەن، ئینجا عوسمان شوانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئابووری باسی لە گرینگی ئەو رێكەوتنە كرد كە لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی كراوە دواتر سامال عبدالرحمن ناوەرۆكی پێناسەی نوێی گومرگی بۆ ئامادەبوون خستە روو ، ئینجا ئامادەبوون كێشەكانیان خستە روو و گفتۆگۆیان لە بارەوە كرا، شایەنی باسە لە كۆبونەوەیەكدا سیروان محمد وئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئامادە بوون.