یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

ووتاری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان لە دیداری بازرگانی هەرێمی كوردستان وكۆماری ئیسلامی ئێران

ووتاری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان لە دیداری بازرگانی هەرێمی كوردستان وكۆماری ئیسلامی ئێران

‎ووتاری دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە دیداری بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بسم الله` الرحمن الرحیم وقل اعملوا فسیری الله عملكم ورسوله والمۆمنون صدق الله العڤیم بەڕێزان بازرگان و خاوەن کارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێزان بازرگان و خاوەن کارانی کوردستان بەیانیتان باش و بە خێر بێن ئیمڕۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خۆشحالە بە پێشوازی کردن لە شاندی بازرگان و خاوەن کارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سازدانی دیدار لە گەل هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق . هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دێر زەمانەوە جۆرەها پەیوەندی بە یەکیان گرێ دەدات وەک پەیوەندیەکانی ئایینی و دراوسێیاتی و مرۆڤایەتی ... ئێستاش پەیوەندیەکی تری بەهێز هاتۆتە ئاراوە ئەویش پەیوەندی ئابووری هاوبەشە کە لەم رێگەیەوە دەتواندرێت زیاتر لێک نزیک ببینەوە پەیوەندیەکان بەهێزتر بکەین. بە هێزترکردنی پەیوەندی ئابووری هاوبەش هەموان لێی سوودمەند دەبن . سازدانی ئەم دیدارە لە نێوان هەردوولا یەکێکە لە رێگە ئاسانکاریەکان بۆ مەبەستی سەرەوە ، بۆیە ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هانی هەردوولا دەدەین کە پەیوەندیە بازرگانیەکان بتەوتر بکەن و لە هەمان کاتدا هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە کۆماری عێراقی فیدرال پابەندین بە بڕیارە ئابووریەکانی حکومەتی ناوەند. بەرژەوەندی ئابووری هاوبەش وامان لێدەکات ببینە فاکتەری ئەرێنی لەم ناوچەیە ، بۆیە بە ئەوە هەوڵی هەموومان بێت