یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

‎كۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان

‎كۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان

‎له‌ چوارچێوه‌ی‌ دیداری بازرگانیی نێوان ‎هه‌رێمی‌ كوردستان و كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران و شاندی‌ یاوه‌ری‌ به‌ڕێوه‌چوو، ، دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتیشی‌ "گرفته‌كانی‌ بارزگانیی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران خۆی‌ له‌ كێشه‌ بانكییه‌كان و به‌رز و نزمیی‌ به‌های‌ دراودا ده‌بینێته‌وه‌". ‎ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا سێ‌ خاڵی‌ سنووری‌ نوێ‌ كراونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی‌ فراوانتركردنی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ڕاكێشانی‌ كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێم"