یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی ئیماراتی عەرەبی كرد

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی ئیماراتی عەرەبی كرد

رۆژی 24/1/2019 بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی بواری بازرگانی و بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو كونسوڵی نوێی ئیماراتی عەرەبی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بە یاوەری مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەدرەدین كەمال ئەندامی دەستەی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی كونسوڵخانەیان كرد و لەلایەن بەرێز ئەحمەد ئەل میحریبی كونسوڵی ئیماراتی عەرەبی پێشوازیكران . لە دیدارێكدا وێرای بەخێر هێنان ئاماژە بە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی بواری بازرگانی و پیشەسازی و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا كرا . هەروەها باس لە یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان كرا و ئاماژە بەوەكرا كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە و ئەو ئارامیەش هۆكارە بۆ هاتنی وەبەرهێنەری زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان . لە كۆتایشدا د. دارا جەلیل خەیات ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەكی نیشاندا .