یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

‎بەخشینی بروانامە بە بەشداربووانی پرۆگرامی كارەكەت پەرە پێبدە

‎بەخشینی بروانامە بە بەشداربووانی پرۆگرامی كارەكەت پەرە پێبدە

‎رێكەوتی ٢٢/١/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل ‎خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بروانامە بەخشیە بەشداربووانی خولی پرۆگرامی كارەكەت پەرە پێبدە كە لەلایان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە هاوكاری زانكۆی پۆلیتكنیكی هەولێر ئەنجام درابوو، شایەنی باسە لە مەراسیمەكە دا بەرێزان دكتۆر كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتكنیكی هەولێر و مەلا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەدرەدین كەمال وفیدالدین گەردی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەی مەراسیمەكە بوون.