یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

‎سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان سەردانی كونسلخانەی توركیای كرد

‎سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان سەردانی كونسلخانەی توركیای كرد

‎رێكەوتی ٢٣/١/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری تورکیایان کرد لە هەولێر لە لایەن هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتی و بەرپرسی بەشی بازرگانی کونسوڵخانەی ناوبراو پێشوازییان لێکرا، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لا كرد و باسیان لە هاتنی شاندێكی گەورەی شاری وان كرد كە بریار مانگی داهاتوو بێنە هەولێر ، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەدرەدین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون.