یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵ

كونسلخانەی ئێران لە هەولێر خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان

كونسلخانەی  ئێران لە هەولێر خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان

‎ ‎بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بۆ شاندە بازرگانیەکانی ئێران و ئەو مەراسیمە گەورەیەی بۆ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رێكخرابوو لە ژووری بازرگانی و سەرکەوتوویی دیداری دۆزینەوەی رێگاكانی هاوكاری بۆ پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ‎، رۆژی ٢١/١/٢٠١٩ موڕتەزا عەبادی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانی كرد و لەلایان دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا ‎کونسوڵی گشتی نامەی سوپاسگوزار و خەڵاتی کونسوڵخانەکەیان بەخشیە دكتۆر دارا جەلیل خەیات بە بۆنەی هاوکاری و پاڵپشتیە بەردەوامەکەیان. ‎شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ئیبراهیم سۆفی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و جەوهەر بەزاز و ماجد جلال و سەدرەدین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەی مەراسیمەكە بوون.