یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

به‌رنامه‌ى پێدانى كاره‌با تاكو كۆتایى ئه‌م مانگه‌ وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌

به‌رنامه‌ى پێدانى كاره‌با تاكو كۆتایى ئه‌م مانگه‌ وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم ئاشكرایكرد ، به‌رنامه‌ى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاوڵاتیان تاكو كۆتایى ئه‌م مانگه‌ وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ و گۆڕانكارى به‌سه‌ر نایه‌ت ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌رنامه‌ى تایبه‌تیش بۆ رۆژانى جه‌ژن و مانگى داهاتوو داده‌نێت . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ :" گۆڕانكارى به‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كاره‌باى نیشتمانى نایه‌ت و ، تاكو كۆتایى ئه‌م مانگه‌ش نزیكه‌ى (24) كاتژمێر كاره‌با به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت " . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " مانگانه‌ به‌رنامه‌ى پێدانى كاره‌با داده‌ندرێت و بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌رنامه‌كه‌ تاكو كۆتایى مانگ درێژكراوه‌ته‌وه‌ " ، روونیشیكرده‌وه‌ " له‌ دواى سه‌رى مانگ به‌رنامه‌ بۆ مانگى شه‌ش و رۆژانى جه‌ژنیش داده‌نێن " .