یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

ئەم شەو شەقامی ١٠٠ مەتری دادەخرێ

ئەم شەو شەقامی ١٠٠ مەتری دادەخرێ

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، شوفێران لەبارەی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە. سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ئاگدارییەکدا ڕایگەیاندووە، "ئاگاداری شۆفێرە بەڕێزەکان دەکەینەوە کەوا ئەمشەو ڕێکەوتی 6-7ی 4ی 2019، ھەڵمەتی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100م لە ڕێگای شقلاوە تا ڕێگای کۆیە (قۆناغی دووەم) دەست پێدەکات". هەروەها راید نهرۆ حسن نەبی ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند كە لە رۆژی یەكەمی كاركردن لە شەقامی شۆرش تاكو بەردەم فاملی مۆڵ دادەخرێ دوای تەواوبوونی ئەم بەشە ئینجا بەشی دووەم داخرێ لە فاملی مۆڵ تاكو شەقامی كۆیە