یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

مۆدێلێکی نوێ هۆندای ئای سی دەكەوێتە بازار

مۆدێلێکی نوێ هۆندای ئای سی دەكەوێتە بازار

کۆمپانیای ھیۆندای کۆریای باشوور ڕای گەیاندووە، کە مۆدێلێکی نوێ لە ئۆتۆمبیلی جۆری (i 30) دەخاتە بازاڕەوە کە پێشتر ئەو تەکنۆلۆژیایە لە ھیچ ئۆتۆمبێلێک نەبووە. تەکنۆلۆژیا نوێیەی کۆمپانیای ھیۆندای بریتییە لە دوو شاشەی ھۆشمەند (لەمس)ی بچووک لەسەر سووکانی ئۆتۆمبیلی (ھیۆندای i 30)، کە پێشتر ئەم تایبەتمەندییە لە ھیچ ئۆتۆمبێلێکدا نەبووە، شاشە ھۆشمەندەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی دەنگ، خێرایی، کامێرا، ساردی و گەرمی ئۆتۆمبیلەکە بەکار دێت، ھەروەھا ئۆتۆمبێلەکە خۆی بەشێوەی ئۆتۆماتیکی دەتوانێت لەشوێنی پارک بوەستێت. ئەو مۆدێلەی ھیۆندای بزوێنەرێکی خێرای بۆ دادەنێن، ھەروەھا تایبەتمەندییەکی سەلامەتی بۆ دادەنرێت، کە خێرایی و شتومەکەکانی سەر ڕێگا دیاری بکات، بۆ ئەوەی بە شێوەی ئۆتۆماتیکی کۆنترۆڵی وەستانی خۆی بکات.