Print this page

هەواڵی ئابووری

كۆمپانیای كۆڕەك خولەكی خۆڕایی دەدات بە بەشداربوانی

كۆمپانیای كۆڕەك خولەكی خۆڕایی دەدات بە بەشداربوانی

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم قەرەبووی بەکارهێنەرانی دەکاتەوە بەهۆی ئەوەی لە ماوەی پێنج رۆژی رابردودا نەیان توانیوە پەیوەنی بە هێڵەکانی تری پەیوەندیکردنەوە بکەن. کۆڕەک تلیکۆم لە رێگەی کورتە نامەوە بەشداربوانی ئاگادار کردوەتەوە، کە دەتوانن ئێستا پەیوەندی بە گشت کۆمپانیاکانی تری پەیوەندیوە بکەن و بۆ نیشاندانی پێزانینیان بۆ دڵسۆزی بەکارهێنەرانی، کۆڕەک ١٠٠ خولەک و ١٠٠ نامەی بێ بەرامبەر بۆ ناو تۆڕو ٥٠ خولەک و ٥٠ نامەی بێ بەرامبەر بۆ دەرەوەی تۆڕەکانی کۆڕەک بە خۆڕای پێشکەشدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەستە. کۆڕەک تلیکۆم، لە کورتەنامەکەدا داوای لێبوردن لە بەکارهێنەرانی دەکات و ئەو پچڕانەی کە رویدا لەدەرەوەی خواستی کۆمپانیاکەیان بووە.بۆ وەركرتنی ئەم ئۆفەره خۆراییه 102 بنیرە بۆ 234. كوتا رۆز بۆ وەركرتنی ئەم ئۆفەره 2019/4/2.