یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركووك و ھەولێر و سلێمانی لابران

خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركووك و ھەولێر و سلێمانی لابران

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركووك و ھەولێر و سلێمانی ھەڵگیران كە پێشتر بە بڕیارێكی حكوومەتی عێراق دانرابوون". پەیامنێرمان راشیگەیاند: "نووسراو بۆ ئەو خاڵە گومرگیانە ھاتووە و پێیان گوتراوە كە گومرگ لە ھیچ ئۆتۆمبێلێك وەرنەگرن و خاڵی گومرگی نێوان ھەولێر و كەركووكیش بە تەواوی چۆڵكراوە". بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا پێشتر بڕیاردرابوو ئەو خاڵە گومرگیانە لابدرێن كە لەنێوان شارەكانی كەركووك و ھەولێر و سلێمانی دانرابوون. لە دوا كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیاردرا كە پێناسی گومرگی ھەرێم و عێراق وەك یەك لێبكردێت.