یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

وەزارەتی کارەبا پێوەری زیرەک بۆ ماڵان دادەنێت

وەزارەتی کارەبا پێوەری زیرەک بۆ ماڵان دادەنێت

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی کارەبا دانانی پێوەری زیرەک دەخاتە بواری جێبەجێکردن. گوتیشی، ئەگەر هەموو قەرزەکانی کارەبا وەربگرنەوە ناکاتە 10%ی ئەو کارەبایەی کڕیویانە. راشيگەیاند: "وەزارەتی کارەبا دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لەبری سەعاتی کارەبای ماڵان. ئەوەش بەمەبەستی دەربازبوون لە کێشەی کەمی کارەباوە." گوتیشی: "رۆژانە 8- 13 کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت." ئومێد ئەحمەد، گوتیشی: "وەزارەتی کارەبا دانانی پێوەری زیرەک دەخاتە بواری جێبەجێکردن و لە کارکردن لەوبوارەش بەردەوامە. وەزارەت پێوەری زیرەکی زۆر بەجددی وەرگرتووە و زۆرترین تاوتوێ و کاتی پێدراوە بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا رێکبخاتەوە".