یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە دەستپێدەکاتەوە

قایمقامی كۆیە ئاشكرای دەکات كە مانگی داهاتوو، پرۆژەی دووسایدكردنی ڕێگای كۆیە – هەولێر دەستپێدەکاتەوە و بەهۆی شكستی كارەكانیشیەوە حكوومەتی هەرێم پڕۆژەی تۆنێلی هەیبەت سوڵتانی ڕەتكردووەتەوە. تاریق حەیدەری، قایمقامی كۆیە دةليت: "حكوومەت بودجەی بۆ درووستكردنی پڕۆژەی دووسایدكردنی كۆیە – هەولێر دابین كردووە كە یەكێكە لە پڕۆژە وەستاوەكانی پێش هاتنی قەیرانی دارایی و دوای تەواوبوونی كارە پێویستییەكان لەلایەن چوار كۆمپانیاوە بە چەند قۆناغێك جێبەجێ‌ دەكرێت". حەیدەری ئاشكراشی كرد کە ئێستا كار لەسەر فراوانكردنی ڕێگای نێوان بازگەی تۆبزاوا – دێگەڵەی نێوان هەولێر و كۆیە دەكرێت بە پانی 75 سانتیمەتر لە هەر لایەكییەوە بۆ ئەوەی تا دووسایدەكە تەواو دەبێت كێشەكانی هاتووچۆ و ڕووداوەكان كەم ببێتەوە.