یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

حكومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی راگەیاند

حكومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی راگەیاند

له‌راگه‌یاندراوێكدا ، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى سه‌ری ساڵی تازه‌ی زاینى 3 ڕۆژ پشووی راگه‌یاند ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەین ، بەو هیوایەی ئەم ساڵە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانەی نێوان هەموو ڕۆڵەكانی گەلی كوردستان . ‎ له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌بۆنه‌ى سه‌ری ساڵی تازه‌ی زاینى بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژانی 30 و 31 ى 12 ى 2018 و 2019/1/1 واتا یەك شەمە و دووشەمە و سێ شەمە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبنە پشووی فەرمی و ڕۆژی چوارشەمە 2019/1/2 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.