یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

سیانزەمین پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كرایە

سیانزەمین پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كرایە

بە بەشداری زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆی و دەرەکی لە ٨ وڵاتی جیاوازەوە ١٣یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە. سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاندا: ئەمڕۆ 13یەمین پێشانگاى سلێمانى نێودەوڵەتى dbx کرایەوە. وتیشی: "کردنەوەى ئەم پێشانگایە ئەو ڕاستییەمان پێدەڵێت کە بارودۆخى هەرێمى کوردستان ئارامە و کۆمپانیا و وەبەرهێنى بیانى دەتوانن بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە هەرێمەکەمان بکەن کە لەم پێشانگایەدا 180 کۆمپانیاى بیانى ناخۆیی بەشدارن، لە 8 وڵاتى جیاوازەوە کە بریتین لە (هندستان و پاکستان و سعودیە و لوبنان و تورکیا ئێران و کاڵاى کۆمپانیا ئەوروپییەکان) لە بوارەکانى خۆراک و بیناسازى و کارەبایی و پیشەسازى ئوتومبیل تەکنەلۆجیا". ئاماژەی بەوەشدا: ئەم پێشانگایە و تێکڕاى ئەو پێشانگایانەى کە دەکرێرێنەوە لە هەرێمەکەماندا، گرنگییەکى زۆرى ئابوورى و کلتورى و سیاسیان هەیە، هەرێمەکەمان بە ڕووى جیهانى دەرەوەدا دەکاتەوە.