یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

پرۆژه‌ی سیتی پاس له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت

پرۆژه‌ی سیتی پاس له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات، لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیتاڵییەوە دیزاینی پرۆژەی هێلی گواستنەوەی سیتی پاس بۆ ناو شاری هەولێر تەواو كراوە و رێگاش بە کۆمپانیای باند دراوه‌ بۆ پرۆژەکە جێبه‌جێ بكات. وه‌ك له‌و نه‌خشه‌یه‌ی بڵاویش كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و پێنج هێله‌ به‌ ره‌نگه‌كانی سوور، سه‌وز، شین، زه‌رد و قاوه‌یی نیشان كراون. به‌ گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ی، هێله‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: هێڵی سوور: لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێدەكات تاكو ناوچەی رۆشنبیری. هێڵی سەوز: لە كەسنەزانەوە دەستپێدەكات تاكو نەخۆشخانەی رۆژئاوا. هێڵی شین : لەشۆڕش – دەواجنەوە دەستپێدەكات تاوەكو گۆڕستانی كاریگه‌ی قیر. هێلی زەرد: لە شەقامی بنەسڵاوە دەستپێدەكات تاكو شەقامی مووسڵ. هێڵی قاوەیی: هەموو شەقامی 100 مەتری دەگرێتەوە. په‌یامنێری كوردستان 24 روونیشی ده‌كاته‌وه‌، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاریش راگەیاند، لە رێگای ئەم پرۆژەیەوە 800 هەلیکار دابین ده‌كرێت.