یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

تۆیۆتا كرۆڵای ٢٠٢٠ بەم شێوەیە

تۆیۆتا كرۆڵای ٢٠٢٠ بەم شێوەیە

لە پێشانگای گوانگژو (Guangzhou)ی جیھانیی لە چین، کۆمپانیای تۆیۆتا 12 ــەمین نەوەی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی خۆی و جیھانی ڕاگەیاند، تۆیۆتا کرۆلای 2020. لە چەند ساڵی دواییدا دیزاین و تەکنیکەکانی کرۆلا بەراورد بە ھاوتاکانی وەک ھۆندا سیڤیک و ھیۆندای ئێلانترا کەوتوبووە دوا، بەڵام لە نەوەی نوێی کرۆلادا ھەموو ئەوانی دیکە تێپەڕ دەکات و بە دیزاینێکی سەردەمیانە و سەرنج راکێش دەگەڕێتەوە. کرۆلای نوێ لە پێشەوە دیزاینێکی تیژ و چەماوەی ھەیە، لە پشتەوە چەمانەوەی کەمترە، لەسەر شاسیی TGNA دروستدەکرێت، بەڵام 10 ملیمەتر لە نەوەی پێش خۆی درێژتر و 5 ملیمەتریش پانتر و 45 ملیمەتریش نزمترە، درێژیی کرۆلای نوێ 4.64 مەتر، پانییەکەی 1.78 مەترە و 1.43 مەتریش بەرزییەکەیەتی، سەقفەکەشی 2 سەنتیمەتر لە نەوەی ئێستا نزمترە و کەمێک پێشکەشی نزم کراوەتەوە تا بینینێکی باشتر بۆ پێشەوەی خۆی دەستەبەر بکات. لە ڕووی ناوەوەش دیزاینێکی نوێی نزیک لە ئەڤالۆن و کامریی نوێی بۆ کراوە، لەگەڵ ئەوەی شاشەیەکی7 ئینچیی بە شێوەی ستاندارد بۆ دانراوە کە پشتگیریی سێ سیستمی ئەپڵ کار پلەی و ئەندرۆید ئۆتۆ و ئەمازۆن ئەلێکسا دەکات بۆ بەستنەوەی پێیەوە، لەگەڵ داشبۆردێکی شاشە و ئەلیکترۆنیی.