یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی

هەرێمی کوردستان / ‌عێراق

هەواڵی ئابووری

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وە دەستی پێكرد‌

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وە دەستی پێكرد‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، حكوومه‌تی فیدرالی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌. وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی، له‌ وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌، عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی، رایگه‌یاندووه‌، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی، بڕی 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك، له‌ رێگه‌ی بۆری‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێت. روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقییه‌وه‌ به‌ بازاڕ ده‌كرێت ده‌فرۆشرێت.