ووته‌ى به‌رێز سه‌رۆكى یه‌كێتى
ووته‌ى به‌رێز سه‌رۆكى یه‌كێتى ژوورى بازرگانى وپیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان

براو خوشكه به‌رێزه‌كان...........
له‌سه‌ره‌تا سوپاسى بانگهێشتهكهتان ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌بوون له‌م كۆبوونه‌وه ومینبهره ئابووریه وه هه‌وڵه‌كانتان به‌رز ده‌نرخێنین له ئاماده‌كارییه‌كانتان
به مه‌به‌ستى پته‌و كردنى په‌یوه‌ندى براده‌رانه‌و كارى هاوبه‌ش بۆ پێشخستنى و په‌ره‌پێدان به تایبه‌تى له هه‌رێمه‌كه‌مان.
له‌سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى وپیشه‌سازى له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوین به پێى یاسا دهرچووهكانى په‌رله‌مانى كوردستان.
وه له‌ماوه‌ى كورتى ده‌ست بهكاربوونمان توانیمان كۆمه‌لێك كار‌و چالاكى كه به‌ده‌ست كه‌وتى مه‌زن ده‌ژمێردرێن له ئاستى كارى بازرگانى وپیشه‌سازى وكشتوكاڵى له هه‌رێم.
وه‌ئێمه به رێگاى ئه‌و پێشنگا هاوبه‌شانه‌ى كه ئه‌نجامماندا به هه‌مه‌هه‌نگى له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانى وپیشه‌سازى ووڵاتانى جیهان وده‌زگا كشوكاڵیهكانیان بۆ به‌دیهێنانى
زۆرترین هاوبه‌شبوونى كۆمپانیا زله‌كانى جیهان له گشت بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم.سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌نجامدانى چه‌ندین رێكه‌وتنامه و پرۆتۆكۆل ویاداشتى
له‌یه‌كگه‌یشتن وئیمزا كردنى له‌گه‌ڵیان وه بۆ چه‌ندین بوارى جیاواز.
وه ئێستا به شێوه‌یه‌كى كورت ئاماژه ده‌كه‌ین به قه‌باره‌ى جووله‌ى بازرگانى له هه‌رێم به‌و ئاماره ساده‌یه.
1- كۆمپانیا خۆماڵى بیانیه‌كانى تۆمار كرا‌و له هه‌رێم له ده‌ورى (6102)كۆمپانیایه.
2- ژماره‌ى بازرگانان وپیشهسازهكانى ئه‌ندام له ژووره‌كانى هه‌رێم ده‌گاته (81000) كه‌سه،وه ئه‌م ژمارانه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنى قسه‌كانى سه‌روه‌مان.
وه‌به‌و بۆنه‌وه‌یه به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌ناوى خۆمان،بانگهێشتى گشت كۆمپانیا‌و ده‌زگاكانى به‌ریتانى ده‌كه‌ین بۆ به‌شدار بوونیان له ڕه‌وڕه‌وه‌ى پێشخستنى ئابوورى و بنیات نانه‌وه‌ى كه هه‌رێم به
خۆیه‌وه ده‌بینێت له رێگاى وه‌به‌رهێنانیان له گشت بواره‌كانى.
وه هیوادارین كه كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان ده‌ست پێشخه‌ربن وپێشه‌نگ بن له بنیات نانه‌وه‌ى ژێر خانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به گشتى.وه به‌ریتانیا ببێته هاوبه‌شى بازرگانى یه‌كه‌م بۆ هه‌رێم وعێراق وه
به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش كۆمان بكاته‌وه،به تایبه‌تى له دواى كردنه‌وه‌ى قونسوڵخانه‌ى به‌ریتانى له هه‌ولێرى پایته‌خت.
وه له كۆتایى ئه‌م ووته‌یه داواى سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین بۆ هه‌موان وبه تایبه‌تى كارمه‌ندانى مونته‌داى هاوبه‌ش بۆ پیاوانى كار‌و سه‌رمایه‌دارانى كوردستانى به‌ریتانى.
ئیتر سوپاس.............
دارا جلیل خه‌یات
سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى وپیشه‌سازى له هه‌رێم